مه‌مله‌كه‌تی مێهر‌و خۆرژوانگه‌ی خه‌زاڵستان
افراسیاب گرامی
له هه‌واری قه‌سیده‌یه‌كی به جێماوهه‌تا كۆتایی جاده‌یه‌كی عه‌شقتنۆك ... تنۆكخوێنێكی ئه‌رخه‌وانیم لـێ‌ده‌چۆڕێ‌له مه‌مله‌كه‌تی كانیه‌وه، ته‌ندراوی ته‌لبه‌ندی خارهه‌تا ................تا چاو هه‌تر بكاده‌ربه‌ندی هه‌ڵاڵه‌برمه‌یه‌كی لێواری شێلكه نێرگزێكزایه‌ڵه‌ی ده‌نگێسكوتێكی قاوه‌یی به ئاوێنه‌ی مێژووله په‌رداخی حه‌كایه‌تدا ئه‌شكێنێ،مێروویه‌ك به داس‌و ته‌وره‌كه‌یه‌وه له سوله‌یمان راده‌مێنێ‌جاڵجاڵووكه‌یه‌ك خۆی ده‌كاته قوربانی حه‌زره‌تی عه‌شققژی لوول ده‌كات‌و خۆی ده‌كاته شێخی سه‌نعانئه‌سپێكی یاخی‌و سڵۆكبۆ جوانیناسی شێعرێك زمانی پڕ له گومانپه‌یڤه‌كان به نیگای پیلی چاوله ده‌ریایه‌كی توڕه‌ی شێعر یاخی ده‌بن‌وئاسمانێكی باڵابه‌رزی چاوچنۆكئه‌ستێره‌كانیه‌ك یه‌ك و دوو دوو له سێداره‌ی رۆژ ده‌درێن ...به تاوانی:یه‌كه‌م: ئێوه خواتان كوشت‌و له سووچی كۆڵانی ئه‌ندیشه‌ی مێهره‌بانی نیچه‌دا فڕه‌تانداله شێعرێكی سپی، سپی‌تر له ریشی زه‌رده‌شت ... سپی تر له به‌فری یه‌ك شه‌وه‌ی كۆچدوهه‌م: ئێوه سروودێكی ته‌نیا بۆ ئاناهیتا هۆنیه‌وه، بێ‌ده‌نگله سه‌رزمانی كه‌وه‌مارێكی سه‌ركانی نووسیبووی‌دڕكه تۆسوویه‌كی سووڕهه‌ڵگه‌ڕاوی كۆڵانی شار لێتان كه‌وته جه‌نگه‌وه‌ئا................ی چ شه‌ڕێكی نابه‌رامبه‌رلێره هه‌موو كڵۆگڵه‌كانی بناوانی ره‌ش به ده‌نگتانه‌وه دێنلێره تاقه په‌یڤێكی باخی به‌هه‌شتلێتان نامۆیه‌ته‌نانه‌ت بۆ تۆش، كه مزگێنی به‌هه‌شتت پێ بوولێره هه‌مو نان‌و تۆراو ده‌خۆن‌و كه‌س سێبه‌سێكه‌ی نه‌خراوه‌ته مشتی‌ئا...............ی چ ته‌ڵاقدانێكی وه‌همی‌منداڵه‌كانشیری ئاسكۆڵه‌یه‌كی ئازادی نامژن هه‌تا دایه‌ی له‌شیری خودا بنۆشێ‌لێره خوداكان به كه‌ڵكی زۆرانه نایه‌نكاوان له لیقاوێكی تاڵی كۆشكی نه‌گبه‌تله‌سه‌ر تاقی ترسهیچی‌تر نیه بۆ نۆشیننیه بۆ ژیانه‌وه‌ی مه‌ستی‌له خاره‌وه بۆ گوڵله سپی تۆخ‌و ره‌شی قه‌قنه‌س بۆ كۆلكه‌زێڕینه‌لێره هه‌موووووووووووووووووده‌نگه‌كان زرده‌واڵه‌یی‌و حیلكه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یه‌هۆره‌و حه‌یران چۆڵه‌وانی كراوته باڵای‌و ناوێرێ بێته‌وه بۆ شاریاخیین به شاخه‌كانه‌وه‌سۆزچڕینی شاخ‌و گه‌ون ده‌كه‌نئه‌ی دڵ په‌یامم له‌گه‌ڵ گه‌ون‌و "با"هه‌ڵخه‌ره سه‌ر شنه‌ی شه‌وباتبا بچێت ده‌گاته به‌رده‌ركی ماڵه شێخێ‌لۆ لۆ لۆ حه‌یرانه حه‌یرانحه‌یران ده‌رێم ............ لۆ خاتوو خانزادێ"لێره‌وه به‌سه بۆ هاتنی وه‌رزی خه‌ونه‌كانلێره‌وه به‌سه‌ر بۆ ناشتنی په‌ناگه‌ی ئه‌وینستانلێره‌وه به‌سه بۆ تێكشكاندنی كۆشكی هه‌ڵم.***گه‌ڕان به دوای باخێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چرۆی به‌یانله ئاگردانی "با"شه‌ونم به گه‌ڵایه‌كی ئه‌سرینه‌وه‌ئاوێنه‌یه‌كی بیره‌وه‌ری له باوه‌شه‌و ئه‌یلاوێنێته‌وه‌نالی به په‌یكی شاره‌زاوه‌هه‌نگه‌ژاڵه‌كان ده‌یبه‌ن تا له هێشووی قه‌زاونێكی ده‌مكه‌لشه‌رابێكی ئاڵی عه‌شقله حه‌وت ساڵه‌وه بۆ حه‌وت رۆژ دروست بكا!!!!!!!تا ده‌سپێكردنه‌وه له ژینێكی هه‌زارساڵه‌ی ئه‌تڵه‌سی‌بۆ كورته‌خه‌وێكی سه‌وزبۆ كوڵه‌ی نێوان ئاویلكه‌و چه‌مه‌ری وه‌نه‌وشه‌ده‌ست له ملی مێشووله‌و لێو له‌سه‌ر لێوی كیسه‌ڵێكی خه‌نه‌یی‌وبه ئارامی دڵ.با سنووره‌كانی خۆشه‌ویستی له وێنه‌ی ئالبۆمه‌ی ریشۆڵه‌یك نه‌سڕێته‌وه‌با ده‌نگه گڕه‌كان له شمشاڵێكی گه‌رووی دڕاونه‌بێته مووخۆركه‌ی ئاواز***ئاماده بن شمشاڵێك به ته‌زوویه‌كی سارد له وێرانه‌یی‌و خه‌راباتی نیشتمانكاولستان‌و نێرگزه‌جاڕێ له گوڵه هێرۆگریانێكی پڕ له زه‌هر بۆ بزه‌ی لێوی مێش هه‌نگوێنخه‌یاڵێ له ترس‌و واقیعێك له ژیانه‌وه‌نیه له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتوون بۆ تاقتاقكه‌ره‌یه‌كی دارستانی شارله قڕژاڵێكی بێری‌و خواربوونه‌وه‌ی له لێژێكی یاسایه‌كی فیرعه‌ونئایه‌نده له سه‌رباڵی ته‌یرێككۆپله گۆرانییه له "فه‌تانه‌ی وه‌لیدی"و په‌یڤێك له "مه‌ستووره"هه‌تا شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای فیمینزمێكئێستای من‌و خه‌ونێكی سروودی نیچه بۆ گاتایه‌كی زه‌رده‌شتله به‌ر ده‌رگای چه‌ماوه‌ی چیایه‌ك له شێعر‌وده‌ریایه‌ك له شه‌پۆلی خه‌زان.***ژوانگه‌یه‌كی ماندوو كاكه مه‌م‌و خاتوو زینله په‌ناگه‌ی ده‌ستی ئاناهیتا"ناڵه‌ی جودایی" ده‌ستمان له گزنگی خۆر درێژتره تا په‌ل‌وپۆی "پیره‌داره‌ی مێژوو"سنوور له چاویلكه‌ی پیره‌ژنێكی سه‌رته‌نوورتێگه‌یشتن به فه‌لسه‌فه‌ی‌كچێنی قوتابییه‌كی پۆلی یه‌كی "به‌فرستان"هه‌تا گۆرانی چڕین به باڵای نه‌ونه‌مامی خه‌زاڵی هیواتووڕه‌م ........... توڕه‌ین، تووڕه‌ن هه‌تا تووڕه‌ی‌له چی؟؟له چاوترووكانێك بۆ هه‌ڵاتنی خۆر‌و هاتنی شه‌وه‌زه‌نگ.***لێم دووره له ئایه‌نده‌ئێستاكه‌ی خۆم‌و رابردووملێم دووره به قه‌د نه‌فره‌ت له "مه‌مله‌كه‌تی خودا"لێم دووره به قه‌د حه‌زی فریشته‌كان له به‌هه‌شتده‌گه‌م هه‌تا...ئه‌و هه‌واره‌ی پێمان ده‌گووت چۆڵه‌وانی‌ده‌گه‌م هه‌تائه‌و رۆژه‌ی خوا یه‌ك له‌سه‌ر دوو داده‌نیشتگوێی به‌قه‌د تاكڵاشێكی هه‌ورامی ده‌بووكه‌چی.. ده‌نگی ده‌هۆڵی نه‌ده‌بیست!!بتێكمان ده‌په‌رستچاوڕه‌ش‌و گه‌ردن سووربتێك له سه‌ر سه‌كۆی مزگه‌وتێكی شاره‌زوور مه‌ستی ده‌كردبه شه‌رابی خوێنی گوڵه هێرۆكان سه‌رخۆش ده‌كه‌وتكه‌چی له ئاته‌شگای "پیرشالیار"له به‌رده‌رگای شێعری "قانع"وله هه‌واری "خانی"و خه‌ڵوه‌تگه‌ی "مه‌حوی"ونزیك به "خاك‌وخۆڵ"ی "نالی"ون ......... ون ون ده‌بووو****با نه‌بێته پرشنگێك له حیكه‌مه‌ت‌و رازئێره مه‌مله‌كه‌تی كۆتره‌كانه‌و ژوانگه‌ی خه‌زاڵستانی عه‌شقپڕ له مامزی هه‌وار‌وده‌ربه‌ندی وشه‌ی ناسكئێره مه‌مله‌كه‌تی ژوانگه‌و خه‌ونی هێرۆكانه‌پڕ له وێنه‌ی كانی ژوانئێره تاقیگه‌یه‌كه پڕ له تاڤگه‌ی خوێن‌و پڕ بووه له كاره‌ساتی مه‌رگ!!ئێره مه‌مله‌كه‌تی شه‌هیده‌وله ترۆپكێكی زه‌مه‌ن پڕ له شه‌پۆلی ئه‌وین***چۆن له "با" له هه‌ورباخ له دڕك‌و عه‌شق له نفره‌تچۆن ئازادی له كه‌له‌بچه‌ژیانه‌وه له مه‌رگگیان له رۆحده‌ریا له تۆفانچۆن شێعر له كاره‌ساتیاخی نابن!!نه‌هاته نه‌هات***چۆن مێروویه‌ك له سلێمانقڕژاڵێك له نیچه‌كۆترێك له ئه‌ندیشه‌ی هایدگێر‌وكه‌وێك له سوقرات رانامێنن\!!!!!!نه‌هاته نه‌هات****چۆن ...؟چۆن ده‌ریایه‌ك شه‌پۆله‌كانی‌له ئاوێنه‌كان ناناڵێنێ بۆ رزگاری له كه‌رت بووندارتیله‌كانی شه‌قامچۆن مێژوویه‌كله مه‌مله‌كه‌تی خواكانه‌وه‌قووت ده‌درێ‌و كه‌س بۆنی ناكاتچۆن عه‌شق به‌و هه‌موو په‌یڤه‌جوانه‌وه‌ده‌بێته گه‌وره‌ترین كاره‌ساتچۆن عه‌شق په‌ڵامار ده‌درێ‌وله نفره‌ت یاخی نه‌بێ‌چۆن خوا له ئه‌ندیشه‌ی نیچه‌دا بمرێ‌و قڕژاڵێك له‌و گوێ چه‌مانه‌له باوه‌شی قه‌ڵبه‌زه‌یه‌كی تنووكن داله مه‌مله‌كه‌تی خواكانه‌وه بۆی ناگرێ ......؟با له‌ده‌ست یاخی‌بوونبا له‌ده‌ست گرژبوون له هه‌زاره‌یه‌كی پڕ له ده‌نگه‌ده‌نگبێ ده‌نگ هه‌ڵفڕین‌و كه‌س ئاگای لـێ‌نه‌بێ........... هه‌ی دادزه‌مه‌ن شه‌پۆله ئازیز ،،،، گوێم لـێ‌بگره ئه‌گینا راناوه‌ستێ‌و ورد ورد لێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه****له بیرت دێ مانگ به‌رگی زه‌رد له‌به‌ر ده‌كرد‌ولێوی زه‌رد زه‌رد ده‌دره‌وشایه‌وه‌خاك كه‌كره‌یه‌كی تاڵكه‌چی له دنیای كۆچه‌رانه‌وه‌شیرین تر له هه‌نگوێنله دنیای شه‌یدایه‌كی بێری وه‌ته‌ن، شیرین‌تر له لێوی یارگیانه له لێوی یارئه‌ستێره‌كان بۆ قومری ده‌دوانله كاروان كوژه بگره هه‌تاحه‌وته‌وانه‌ی شێعرێكی‌نیشتمانی من و مه‌مله‌كه‌تی مێهر‌و خۆربه كه‌روێشكه‌ی ئه‌وین‌و مه‌م‌و زینسرودێك له "زه‌رده‌شت"و حه‌كایه‌تێك له "خانی"وره‌یه‌ك له شه‌هید و سۆزێك له ده‌روێشهه‌نسكێ له باغستانی "مه‌حبووبه"گواره‌یه‌ك له پیره لاولاوی "ته‌مه‌ن"ئاوێنه‌یه‌ك له "شه‌م"و ماچێك له "په‌روانه"بلوێرێك له "هه‌یبه‌سوڵتان"و گه‌زیزه‌یه‌ك له "گوێزه‌به‌یخان"به لایی لایه‌ی دایك ستایش ده‌كران‌و له فرمێسكی‌زرێبار‌و گۆلی ورمێ لێ ده‌باری.****له رووخساری ته‌م گرتووم مه‌ڕوانه‌روومه‌تم كێڵگه‌ی داره هه‌نار‌و گوڵه میلاقه‌ی به‌هه‌شته‌باڵام چه‌ماوه‌ی عومرێك له مێژووی كۆتره‌له دار قه‌زوانێكی ده‌م كه‌ل‌و شه‌فاتره بۆ شێعری هه‌زاره‌ی ده‌نگله هه‌ناسه‌ی گوڵێك ناسك تر بۆ فڕینی خه‌یاڵخوا له تۆیه‌و من له زه‌رده‌شتدایكم نیشتمانێكی چاره‌كه له كۆڵهه‌زار سمڵ‌و مێخه‌ك "ماریفه‌توو و پیرشالیاری"له بۆنی "مه‌خلووقی" پێوه‌یه‌باوكم كێوێك له ئاته‌شگای "ئه‌هوورا" وه‌ی دادمن له ئه‌مبێ بووم زه‌رده‌شت راستی كردمه‌شخه‌ڵدانی حیكمه‌تێكی زاتی "وه‌نه‌وشه"جه‌سته‌یه‌كی ته‌لبه‌نكراوی نفره‌تهێڵێكی راست‌و چه‌پ له جاڵجاڵووكه‌ی ته‌مه‌ن بۆ مه‌رگی سێداره‌یه‌ك له "گره‌و"له روومه‌تم كێشراوه نا كشێته‌وه...نانانا... ؟***له بیرت دێ!له بیرت دێ!ساقی له به‌هه‌شتی له هه‌واره‌و سه‌رخۆشه به له‌ته گه‌نمێكی ده‌م مێروویه‌ككه‌چی، ئێستا ساقی له مه‌مله‌كه‌تێ ده‌بێ خه‌م‌و ئازاری په‌پووله‌یه‌گوڵ له به‌رۆكی میدیا ده‌ده‌نچه‌ند هێمن بووسروه‌ی خه‌رمانی ده‌م كه‌لچه‌ند دڵخۆش بوو دایكم نیشتمان باوكم خاككه‌چی ئێستا من‌و داهاتووی تۆله "با" تووڕه تر بووینه‌ته باهۆزی خه‌یاڵچیدی هه‌یه ..گوڵان به‌رگی پۆڵا له‌به‌ر ده‌كه‌ن.په‌پووله شمشێری پێیه!شێعر چه‌كی له‌شانه و خامه گولله ده‌نووسێته‌وه‌قه‌سیده خه‌ون به مه‌رگه‌وه ده‌بینێ‌ماچ ئاوسه به نفره‌تخه‌م هاوڕێی ئه‌وینه‌مه‌مله‌كه‌تی كانی ژان دایگرتووه‌خه‌زاڵستان كارێزی مووخۆركه‌یه‌ئیدی كانی حه‌كایه‌تی نیچه ناكاته مووسا‌و شوانئیدی كانی نابێته ساقی‌و دڵداریش مه‌ستئێره مه‌مله‌كه‌تی ئه‌وین‌و ژوانگه‌ی خه‌زاڵستانه‌كه‌وته به‌ر وه‌شته وه‌حشه‌تی دیكتاتۆرئێستای من‌و ئایه‌نده‌ی تۆ!كانییه‌كی هیلاك‌و ژوانگه‌یه‌كی فه‌لاقه‌كراوی چاره‌نوسمن له تۆتۆ له من‌من له هه‌موو كه‌س له خوداله ده‌ریا‌و له گه‌ون‌و خاكدوورمپه‌شیمان نیم له عاشق بوونپه‌شیمان نیم له یاخی بوونله شه‌و بێزارمئمه باسی من‌و تۆ ئه‌م شێعره نه‌بڕاوه‌یه‌یه‌پێم ناوه‌ته نیشتمانی منداڵیمئاسمان به رۆحێكی ئه‌تڵه‌سیله‌م حه‌كایه‌ته ونه‌منیش له ده‌ست با و له‌ده‌ست شه‌رابی حه‌وت ساڵه وه‌ڕه‌سمتۆ له‌من یاخیت‌و من له تۆ تۆراو هه‌ی دادرۆژێك بێت دێمه‌وه هاوڕێ‌رۆژێك له‌به‌ر ریشه هه‌ڵپڕووزاوه‌كه‌ی باوكمبه‌بۆنی سمڵ‌و مێخه‌كی دایكم هه‌ڵده‌فڕمله لێوی یاره‌چه‌له‌نگه‌كه‌م شیرینی ژیانه‌وه ده‌به‌خشمدێمه‌وه ده‌بمه شه‌وچراهه‌ی دادوه‌ی داددێمه‌وه بۆ ژوان یار